پاککەرەوەی ناوەوەی جلشۆر
پاککەرەوەی ناوەوەی جلشۆر
شێوازی بەکارهێنان
بۆ باشترین ئەنجام، مانگانە یەک جار پاککەرەوەی T.C بەکاربهێنن بۆ پاککردنەوەی ناو غەسالە و لابردنی پیسی و بۆنی ناخۆش.
1. غەسالەکە بە تەواوی بەتاڵ بکە.
2. مۆدی Cotton هەڵبژێرە.
3. پلەی گەرمی لەسەر 60° یان 90° دابنێ.
4. غەسالەکە دەست پێ بکە.
5. کاتێک غەسالەکە دەست دەکات بە هێنانی ئاو، یەک دەبەی تەواوی پاککەرەوەی T.C بخەرە ناو چەکمەجەی شامپۆ.
ئەگەر غەسالەکەت جلەکان باش پاک دەکات و تەنها بۆنی ناخۆشی هەیە، نیو دەبە بەسە.
دوای تەواوبوونی شۆردن
- غەسالەکە جارێکی تر بە بەتاڵی لەسەر بەرنامەیەکی کورت (15–30 خولەک) پێبکە، لەگەڵ کەمێک پۆدرەی جلشۆردن.
- دەرگای غەسالەکە چەند کاتژمێرێک کراوە بهێڵەوە بۆ وشکبوونەوەی ناوەوە.
بۆ پاککردنەوەی لاستیکی دەرگا
کەمێک پاککەرەوەی T.C لەسەر شوێنە پیسەکان دابنێ یان پەرۆیەک بە پاککەرەوە تەڕ بکە و دایبنێ، بۆ ماوەی 6 کاتژمێر، پاشان باش بیسڕەوە.
بۆ پاککردنەوەی قاپشۆر
- قاپشۆرەکە بە بەتاڵی لەسەر بەرنامەیەک کە کەمتر لە یەک کاتژمێر نەبێت پێبکە.
- دوای تێپەڕبوونی 5 خولەک، دەرگاکە بکەرەوە و یەک پیاڵە پاککەرەوەی T.C تێبکە، پاشان دەرگاکە دابخە و بهێڵە بەرنامەکە تەواو بێت.
تێبینی: لە کاتی پاککردنەوەدا کارەبا لە غەسالەکە مەبڕە.